“بەبێ دەستوەردانی نێودەوڵەتی لە ئێران خەڵکی زیاتر دەستگیردەکرێن و دەکوژرێن”

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی هۆشداری دەدات، بەبێ دەستوەردانی نێودەوڵەتی، لە ئێران خەڵکی زیاتر دەستگیردەکرێن و دەکوژرێن.

ئەمڕۆ هەینی ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند، لەدوای گیان لەدەستدانی ژینا ئەمینییەوە بەرپرسانی ئێران بەمەبەست هەموو ئامرازێک بۆ سەرکوتکردنی خۆپیشاندانەکان بەکاردەهێنن.

ئاماژە بەوەش دەکات، پێویستە لایەنە نێودەوڵەتییەکان قۆناغی ئیدانە و سەرکۆنەکردن تێبپەڕێنن و هەڵوێستی جددییان هەبێت، چونکە ژمارەیەکی بێشووماری خەڵکی ئێران مەترسی کوشتن و دەستدرێژی سێکسی و دەستگیرکردن و ئەشکەنجەدانیان لەسەرە.

لەدوای دەستگیرکردنی ژینا ئەمینی و ئەشکەنجەدانی، کە بەهۆیەوە کەوتە حاڵەتی کۆماوە و دوای دوو ڕۆژ مانەوە لە حاڵەتی کۆما گیانی لەدەستدا، لە ئێران خۆپیشاندانی سەرتاسەری دژی حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستیپێکردووە و تا ئێستاش خۆپیشاندانەکان بەردەوامییان هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا