بۆ رێگری لە شەپۆلی كۆچبەران فەرەنسا 200 سەربازی زیادە دەنێرێت بۆ سنوورەكانی ئیتاڵیا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە هەوڵێكدا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر جۆرە ڕووداوێكی نەخوازراو، دەسەڵاتدارانی فەرەنسا 200 كارمەندی ئەمنیی دیكەیان ڕەوانەی خاڵە سنوورییەكانی لەگەڵ ئیتاڵیا كرد، دوای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو نزیكەی 10 هەزار كۆچبەر گەیشتنە دوورگەی لامپێدوسای ئیتاڵیا.

بەپێی زانیاریەكانی دەزگای لوتكە:ڕۆژی سێشەممە 19ی ئەیلول 200 سەرباز و پۆلیسی زیادە بۆ خاڵە سنوورییەكانی نێوان فەرەنسا و ئیتاڵیا بڵاوەیپێكراوە، پێشبینیدەكرێت ژمارەی ئەو كەسانەی لە دوورگەی لامپێدوزاوە هاتوون زیادبكات.

بەپێی بەدواداچوونەكانی دەزگای لوتكە: ئەم بڕیارە ژمارەی هێزە ئەمنییەكانی سەر سنوور لە 500 كەسەوە بۆ 700 كەس زیاد دەكات، كە دابەش دەكرێن بەسەر خاڵە جیاوازەكانی دەروازەی نێوان فەرەنسا و ئیتاڵیا، هاوكات ناوەندە سنوورییەكانی ئێستا لە مێنتۆن و مۆنتگنێڤر بە شێوەیەكی كاتی فراوان دەكرێن بۆ بەڕێوەبردنی ئۆپەراسیۆنەكانی ڕێگریكردن لە كۆچبەران .

ڕۆژی 14ی ئەیلول و لە ماوەی 48 كاتژمێردا زیاتر لە حەوت هەزار كۆچبەر گەیشتنە دوورگەی لامپێدوسای ئیتاڵیا. لە سەرەتای ئەمساڵەوە زیاتر107 هەزار كەس گەیشتوونەتە ئیتاڵیا، كە دوو هێندە زیاترە لەو ژمارەیەی لە ساڵی 2022دا تۆماركراوە.

تا ئێستا هیچ گۆڕانكارییەك لە دۆخی سنوورەكەدا ڕووینەداوە لەو كاتەوەی دوایین شەپۆلی هاتنی كۆچبەران بۆ لامپێدوسا بوو لە هەفتەڕابردوو، كە هەموو ڕۆژێك لە نێوان 100 بۆ 200 كەس دەگەنە شارۆچكەكە بەپێی زانیاریەكان كە ژمارەكانی هاتنی كۆچبەران لە مانگی ئابدا زیاتر بوون لە مانگی ئەیلول.

هەر بە پێی بەدواداچوونەكانی دەزگای لوتكە:لە كۆتایی مانگی نیساندا، سەرۆكوەزیرانی ئیتالیا ئەلیزابێس بۆرن بەڵێنیدا كە 150 سەرباز و پۆلیسی دیكە بنێرێت بۆ ناوچە جیاوازەكانی سنووری فەرەنسا و ئیتاڵیا. جگە لەوەش لە تشرینی دووەمی 2022 ڕاگەیەندرا كە كۆنتڕۆڵەكان لە خاڵە سنوورییەكان توندتر دەكرێن و ئەمەش بەشێك بوو لە دەرئەنجامەكانی دۆسیەی نیشتنەوەی كۆچبەرانی كەشتیی “ئۆشن ڤایكینگ” لە بەندەرێكی فەرەنسا دوای ئەوەی ئیتاڵیا ڕەتیكردەوە ڕێگەی پێبدات بچێتە ناو بەندەرەكەوە یەكێك لە بەندەرەكانی ئیتاڵیا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا