لاڤرۆڤ: جەنگی سێیەمی جیهانی ئەتۆم بەكاردەهێنرێت و وێرانكەر دەبێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بۆ یەكەمجار وەزیری دەرەوەی رووسیا وەكو بەرپرسێكی باڵای ئەو وڵات باس لە روودانی جەنگی سێیەمی جیهانی دەكات و دەڵێت، بە چەكی ئەتۆم دەبێت و وێرانكەر دەبێت. پێشتریش سەرۆكی رووسیا فەرمانی بە “هێزی بەرپەرچدانەوەی ئەتۆمیی” وڵاتەكەی كرد لە ئەوپەڕی ئامادەباشیدا بن.

رۆژی چوارشەممە2_3_2022 سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا رایگەیاند، ئەگەر جەنگی سێیەمی جیهانی رووبدات، چەكی ئەتۆمیی تێدا بەكاردەهێندرێت و وێرانكەر دەبێت.

وەزیری دەرەوەی رووسیا وتیشی : رووسیا هەفتەی رابردوو دەستی بە (ئۆپەراسیۆنێكی سەربازیی تایبەت) كردووە دژی ئۆكرانیا و رووبەڕووی مەترسییەكی راستەقینە دەبێتەوە ئەگەر كیێڤ چەكی ئەتۆمیی دەستكەوێت.

رۆژی 24-02-2022 بە فەرمانی راستەوخۆی ڤلادیمیر پووتین، سەرۆكی رووسیا، سوپای ئەو وڵاتە دەستی بە هێرشی سەربازی بۆسەر ئۆكرانیا كرد.

لاڤرۆڤ باسی لەوەش كرد، ئۆكرانیا هێشتا خاوەنی تەكنەلۆژیای ئەتۆمیی سەردەمی یەكێتی سۆڤیەت و هۆكارەكانی بەدەستهێنانی ئەو جۆرە چەكانەیە، ناتوانین هەروا دابینشین و وەڵامی ئەم مەترسییە راستەقینە نەدەینەوە، داواش لە واشنتن دەكات كە ئەو بنكانەی چەكی ئەتۆمی كە لە ئەوروپا دایناون بیانگوازێتەوە.

رۆژی 27 ی شوباتی رابردوو، ڤلادیمیر پووتین فەرمانی بە سوپای وڵاتەكەی كرد هێزی بەرپەرچدانەوەی ئەتۆمی بخەنە ئەوپەڕی ئامادەباشییەوە، ئەوەش چەند وڵاتێكی زلهێزی هێنایە دەنگ.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا