گومان دەخرێتە سەر وادەی ئاشكراكردنی ڤاكسینەكەی ئەمریكا

پۆڵەتیك پرێس: لاڤە واحید

لەدوای چەندینجار رەتكردنەوەی ڤاكسینی وڵاتانی زلهێز، ئەمڕۆ سێی ئەیلولی ٢٠٢٠، ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، وادەی دابەشكردنی ڤاكسینەكەی خۆی ئاشكرا كرد، وادەكەش یەكی مانگی 11ی ئەمساڵە واتە دوو رۆژ پێش بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتییە.

 

بەپێی زانیاری میدیاكانی ئەمریكا، بڕیارە لە سەرەتای مانگی 11ی ئەمساڵ، ڤاكسینی كۆرۆنا بەسەر ویلایەتەكانی وڵاتەكەدا دابەش بكرێت، بەپێی ئەو زانیارییانەی بەردەستن رەنگە ڤاكسینەكە لەیەكی مانگی 11 دابەش بكرێت، ئەوەش لێكدانەوەی سیاسی بۆكراوە بەوەی راگەیاندنی ڤاكسین لەو وادەیە لەلایەن ئیدارەی ترەمپەوە بەكارهێنانی ڤاكسینە بۆ دووبارە هەڵبژاردنەوەی ترەمپ.

گومان دەكرێت ئەمریكا دەستێكی باڵای هەیە لە دواخستنی بەرهەمهێنانی ڤاكسیندا

میدیاكانی ئەو وڵاتە باس لەوە دەكەن، ئیدارەی ترەمپ چەندین ملیار دۆلاری بۆ گەشەپێدانی ڤاكسینی كۆرۆنا تەرخان كردووە، ئەوەش بووەتەجێی بایەخی سیاسییەكان و پێیانوایە، رەنگە ترەمپ لەپێناو دووبارە هەڵبژاردنەوەی بۆ پۆستی سەرۆكایەتی وڵات ئەو كاتەی بۆ دابەشكردنی ڤاكسینەكە دیاریكردبێت.

 

 ڤاكسینەكە لەیەكی مانگی 11 دابەش دەكرێت، ئەوەش لێكدانەوەی سیاسی بۆكراوە بەوەی راگەیاندنی ڤاكسین لەو وادەیە لەلایەن ئیدارەی ترەمپەوە بەكارهێنانی ڤاكسینەکەیە بۆ دووبارە هەڵبژاردنەوەی ترەمپ

 

بەڕای شارەزایانی سیاسی، هۆكارێكی گەورە و گرنگ لەپشت دواخستنی راگەیاندنی ڤاكسینی كۆرۆناوەیە، بەشێكیشیان پێیانوایە، ئەمریكا دەستێكی باڵای لەم دواخستنەدا هەیە، كە ئێستا تەواوی هاوڵاتیانی جیهان بەتامەزرۆییەوە چاوەڕێی بەرهەمهێنانی ڤاكسینەكە دەكەن.

 

لە لایەكی دیكەوە، تا ئێستا رێكخراوی تەندروستیی جیهانی دانی بە هیچ كام لەو ڤاكسینە ئەزموونییانەدا نەناوە كە لەلایەن وڵاتانی زلهێزی وەك ڕوسیا بەرهەمهێنراوە هەروەها گرنگی بەو هەوڵانەش نادات كە وڵاتانی دیكەی وەك چین و بەریتانیا بۆ گەشەپێدانی ڤاكسینەكە گرتویانەتەبەر.

لەماوەی رابردودا ئەمریكا بەبیانوی لایەنداری بۆ وڵاتی چین هاوكارییە ماددییەكانی خۆی بۆ رێكخراوی تەندروستی جیهانی بڕی، ئێستاش گومانی ئەوە دەكرێت بەهۆی فشاری ئەمریكاوە ئەو رێكخراوە خۆی بەدوور بگرێت لەوەی بەفەرمی ڤاكسینی رووسیا یان وڵاتێكی دیكە بناسێنێت.

تا ئێستا رێكخراوی تەندروستیی جیهانی دانی بە هیچ كام لەو ڤاكسینە ئەزموونییانەدا نەناوە كە لەلایەن وڵاتانی زلهێزی وەك ڕوسیا بەرهەمهێنراوە


شارەزایان دەڵێن، بابەتی بەرهەمهێنانی ڤاكسینی كۆرۆنا بە سیاسی كراوە و لە خەمی مرۆیی و تەندروستیی دەرچووە، بەتایبەتیش لەدوای ئاشكراكردنەكەی ئەمڕۆی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپەوە، هەروەك گومانی ئەوە دەكەن پێشتر ڤاكسین دۆزراوەتەوە، بەڵام ئیدارەی ترەمپ وادەكەیان دواخستووە.

هاوكات، ئەو پەلە كردنە لەناكاوەی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ لە دابەشكردنی ڤاكسینی كۆرۆنا، بووەتە جێی پرسیار لای خەڵكی وڵاتەكە بەتایبەتی و جیهانیش بەگشتی.

 

ئەو كێبڕكێیەی جیهان بۆ بەرهەمهێنانی ڤاكسینی كۆرۆنا لەكاتێكدایە كە لە بڵاوكراوەیەكی ئاژانسی ڕۆیتەرزدا هاتووە، بەپێی ڕاپرسییەك كە لەماوەی سێ مانگی ڕابردوودا لە ١٩ وڵات كراوە، نزیكەی تەنیا ٪٧٠ی بەریتانی و ئەمریكییەكان ئامادەن ڤاكسین وەربگرن لەكاتی بەردەست بوونیدا.

ئاژانسەكانی ئەمریكا بڵاویان كردەوە، ئەو ڤاكسینانە لە سەرەتادا بۆ ئەو كەسانە دابین دەكرێن كە باری تەندروستییان لە مەترسیدایە، هاوكات بۆ ئەو كەسانەشی لە كەرتی چاودێری تەندروستیی و ئاسایشی نیشتیمانی و دانیشتوانی ناو خەڵوەتگەكانی پیری و فەرمانبەرانی ئەو شوێنانە، بەبێ بەرامبەر دابین دەكرێن.

مانگی ئابی رابردوو، رۆژنامەی فاینانشاڵ تایمز بڵاویكردەوە، ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ بیر لەوەدەكاتەوە، پەلە بكات لە پڕۆسەی پەسەندكردنی ڤاكسینی ئەزموونی كۆمپانیای ئەسترازێنیكا و زانكۆی ئۆكسفۆرد، هەتا بەر لە هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی ئەمریكا كە بڕیارە لەسێی مانگی 11ی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت بەكاربهێنرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا