ئومێد سەباح : داهاتمان بۆ سەروو 200 ملیۆن دۆلار بەرزكردووەتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئومێد سەباح سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاند: توانیویانە لە ماوەی سێ ساڵی كاركردنی كابینەی نۆیەمدا داهات بۆ سەروو 200 ملیۆن دۆلار بەرزبكەنەوە.

لە لێدوانێكدا بۆ ماڵپەڕی حكومەتی هەرێم سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاندوە، كارمان لەسەر ئەوە كردوە رۆتین لە كاروبارە كارگێڕییەكان و وەڵامدانەوەی نوسراوەكان نەهێڵین، لەماوەی سێ ساڵی رابردوو زیاتر لە 40 هەزار نوسراو بۆ دیوانی ئەنجومەنی وەزیران هاتوە لەو ماوەیەدا توانیومانە96% ی ئەو نوسراوانە جێبەجێ بكرێن و وەڵامیان هەبێت، بەمەش وامانكردوە كە رۆتین لە كاروبارە كارگێڕییەكان و وەڵامدانەوەی نوسراوەكان نەمێنێت.

ئومێد سەباح لەبارەی داهاتی هەرێمیشەوە رایگەیاندوە، كاریشمان كردوە لەگەڵ وەزارەتی دارایی و ئەنجومەنی ئابوری بۆ ئەوەی داهاتەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان زیاد بكات، بۆ نمونە لەسەرەتای كابینەكە 140 ملیۆن دۆلار داهاتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان بوە، ئێمە توانیومانە لەو ماوەیەدا بیگەیەنینە سەروی 200 ملیۆن دۆلار، لە هەمانكاتدا كارمان كردوە كە روبەڕوی گەندەڵیی كارگێڕی و دارایی ببینەوە لە رێگای دەركردنی ستراتیجیەتی روبەڕوبونەوەی گەندەڵی كە بە دەستكەوتێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان دادەنرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا