بزوتنەوەی گۆڕان رونکردنەوە لەبارەی نیگەرانی وەزیری دارایی هەرێم دەدات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌ڵوێستی خۆی له‌سه‌ر نیگه‌رانیه‌كانی وه‌زیری دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم له‌ مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و بایكۆتكردنی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی حكومه‌ت ئاشكراكرد و وته‌بێژی بزوتنه‌وه‌كه‌ش رایگه‌یاند، نیگه‌رانیه‌كان به‌ سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆكی حكوه‌ت گه‌یه‌ندراون.

دلێر عەبدولخالق، وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان بە میدیای گۆڕانی راگەیاندووە، نیگەرانی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری لەوەوە سەرچاوەی گرتووە کە پێیوایە لە رێگەی سەرۆک و جێگری سەرۆکی پەرلەمانەوە رێککەوتنی پێشوەختە کراوە و هەوڵدراوە موزایەدەیەکی زۆر بکرێتە سەر تیمی حکومەت و بەتایبەتیش خودی وەزیری دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان و لە رێگەی ئەویشەوە بە ئامانجگرتنی بزوتنەوەی گۆڕان.

راشیگەیاندووە، خەڵکی هەرێمی کوردستان باش دەزانێت لێبڕینی موچە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانە و سەرۆک وەزیران و جێگری سەرۆکی حکومەت لێی بەرپرسن.

وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان ئاماژەی بەوەشداوە، نیگەرانییەکانی وەزیری دارایی لەرێگەی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانەوە بە شێوەیەکی فەرمی گەیەندراوە بە سەرۆک و جێگری سەرۆکی حکومەت.

رونكردنەوەكەی وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان دوای ئەوەدێت، ئەمڕۆ چوار شەممە 30ی حوزەیران به‌هۆی نیگه‌رانیه‌كانیان له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان، هه‌ریه‌ك له‌ ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی‌و خالید شوانی وەزیری هەرێم بۆ کاروباری بەغدا بڕیاریاندا بایكۆتی كۆبونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران‌و وه‌زاره‌ته‌كانیشیان بكه‌ن.

سەرچاوەیەكیش لە پەرلەمانی كوردستان بە پۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند: ” ئاواتی شێخ جه‌ناب‌ و خالید شوانی، كۆبونه‌وەكەی رۆژی دووشەممە 28ی حوزەیرانیان بە جۆرێك لە سیناریۆ زانیوە له‌نێوان پارتی‌و یه‌كێتیدا، ئه‌وه‌ش نیگه‌رانی كردون‌و بەوهۆیەوە ئەو دوو وەزیرە بڕیاریانداوه‌ نه‌چنه‌وه‌ كۆبونەوەی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا