عێراق ئەشکەوتێکی چەکدارانی داعش بۆردومان دەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق لە پردێ ئەشکەوتێکیان بۆردومان کرد کە ژمارەیەک چەکداری داعشی تێدابوو.

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق ڕایگەیاند، لەسەر بنەمای زانیارییە هەواڵگرییەکانی ئاژانسی هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی سەربە وەزارەتی ناوخۆی عێراق، ئەشکەوتێکی چەکدارانی داعشمان لە ناحیەی پردێ لە کەرکوک بۆردومان کرد.

ئەوەشی ئاشکراکرد، بۆردومانەکە لەڕێی فڕۆکەی ئێف 16 ئەنجامدراوە و هێشتا نازانرێت زیانەکانی چی بوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا