پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
باسم خەشان، ئەندام پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، دادگای باڵای فیدڕاڵی، د. لەتیف ڕەشید، سەرۆک کۆماری عێراقی پابەندکردووە بە بڵاوکردنەوەی یاسای ڕێکخستنی کاری ڕاوێژکارانی هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق.
ئەمڕۆ سێشەممە باسم خەشان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردەوە، “سوپاس بۆ دادگای باڵای فیدڕاڵی کە لەسەر ئەو داوایەی پێشکەشم کرد، سەرۆک کۆماری پابەند کرد بە بڵاوکردنەوەی یاسای ڕێکخستنی کاری ڕاوێژکاران کە لەساڵی 2017ەوە ونبووە”.
ئەوەشی خستەڕوو، ئەم یاسایە ژمارەی ڕاوێژکارانی سەرۆک وەزیران و سەرۆک کۆمار و سەرۆکی پەرلەمانی سنووردار کردبوو بۆ تەنها شەش ڕاوێژکار و نیوەی ئەو ژمارەیەش بۆ وەزیران و پارێزگاران، ئەمەش بەو مانایە دێت دەبێت ژمارەیەک لە سوپاکانیان کەمبکەنەوە.
باسی لەوەشکرد، ئەم یاسایە مەرجی بۆ ڕاوێژکاران دانابوو بەڵام ئەوان ئەم مەرجانەیان جێبەجێ نەکردووە و تەنها کاریان وەرگرتنی مووچە و ئیمتیازاتەکانیانە.