لاهور شێخ جەنگی بۆ چارەسەری كێشەی موچە دەچێتەوە بەغدا

پۆڵەتیك پرێس

جارێكی دیكە لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتی بەمەبەستی چارەسەركردنی كێشەكانی موچە و بودجەی هەرێم سەردانی بەغدای كردەوە.

لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بڵاویكردەوە، رۆژی پێنج شەممە 14ی كانونی دووەم، بۆ جارێكی دیكە سەردانی بەغدای كردووەتەوە و لەگەڵ بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق كۆبونەتەوە.

دەشڵێت، “هەوڵەكان بۆ تێپەڕاندنی پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢١ـی عێراق و زامنكردنی پشكی كورد لەو پڕۆژە یاسایەدا چڕكردوەتەوە و جەختمانكردەوە لەسەر یەكدەنگی و یەكهەڵوێستی لایەنە كوردییەكان لە بەغدا بۆ چارەسەركردنی كێشەكان لە پێناو باشتركردنی ژیان و گوزەرانی میللەتەكەمان و دابینكردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم.

هاوسەرۆكی یەكێتی ئاماژەی بەوەشكردوە، ئاڵا تاڵەبانی وەك سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق دەستنیشان كراوە.

لەماوەی رابردوشدا چەند جارێكی دیكە لاهور شێخ جەنگی سەردانی بەغدای كردو لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حزبی و حكومی بەغدا كۆبویەوە، لە كۆبونەوەكانیشدا جەختی لەچارەسەركردنی كێشەكانی هەرێم و بەغدا كردەوەو داوایكرد موچەی فەرمانبەرانی هەرێم تێكەڵ بەململانێی سیاسی نەكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا