پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەرە بەیانی ئەمڕۆ بە بەشداری هێزەكانی پێشمەرگەو هاوپەیمانان و سوپای عێراق ئۆپەراسیۆنێكی هاوبەش لە سنوری گوندێكی قەزای مەخمور دژ بە چەكدارانی داعش ئەنجامدرا.
ئۆپراسیۆنەكە لە كاتژمێر چواری بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە بووە ئەوەش بە ئامانجی دۆزینەوەی مۆڵگاكانی داعش بووە لەڕۆژ ئاوای چیای قەرەچوغی سەر بەناحیەی گوێڕ لەسنوری قەزای مەخمور.
بەپێی زانیارییەكان لە ئۆپراسیۆنەكەدا، هێزەكانی فەرەنسا سەرپەرشتیان كردووەو هیچ رووبەڕووبونەوەیەك روینەداوە.
هۆكاری ئەنجامدانی ئەو ئۆپراسیۆنە لەئێستادا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە لەگوندی كوشاف سێ بارەگاو چەند تونێلێكی شاراوەی داعشەكانی تێدا دروستكراوە.
بەهۆی جموجوڵ و چالاكییەكانی داعشەوە ناو بەناو هاوپەیمانان بەبەشداری پێشمەرگەو سوپای عێراق ئۆپراسیۆن ئەنجام دەدەن، تاوەكو سنور بۆ هێرش و پەلاماری داعش دابنێن.