لێپرسراوی مەڵبەندی یەکی سلێمانی: یەکێتی بە رۆح لەگەڵ کەرکووکدایە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لێپرسراوی مەڵبەندی یەکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە سلێمانی پیرۆزبایی سەرکەوتنی یەکێتی و کورد لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لە شەنگال تا خانەقین دەکات و دەڵێت، “سەد ساڵە تێدەکۆشین بۆ سەلماندنی کوردستانیبوونی کەرکووک، یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بە رۆح لەگەڵ کەرکووک و خەڵکەکەیەتی”.

زیاد جەبار، لێپرسراوی مەڵبەندی یەکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە سلێمانی، لە دیدارێکی تایبەتی پۆڵەتیک پرێسدا ووتی “کەرکووک و یەکێتیی دوانەیەکی لێکدانەبڕاون، خەڵکی کەرکووک بە دەنگەکانیان کوردستانیبوونی کەرکووکی دووپاتکردەوە و جارێکی دیکە کەرکووک کەوتەوە دەستێکی ئەمین کە خزمەتی شارەکە و خەڵکەکەی بکات”.

زیاد جەبار ووتیشی، “ساڵانی پێشتر کەرکووک لە دەستێکی ئەمیندا نەبووە و نەیتوانیووە خزمەتی تەواوی پێکهاتەکانی کەرکووک بێجیاوازی بکات، لەمەودوا پارێزگاری کەرکووک دەکەوێتە ژێر دەستی یەکێتی و بە سیاسەتی چەپکە گوڵەکەی سەرۆک مام جەلال، یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان خزمەت بە شاری کەرکووک و تەواوی پێکهاتەکانی کەرکووک دەکات بەبێ جیاوازی”.

لێپرسراوی مەڵبەندی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان ئەوەشی ووت، “کەرکووکییە خۆشەویستەکان، وەک چۆن لە ساڵانی خەباتی رزگاریخوازی گەلەکەمان بە خوێن پێشەنگ بوون، ئاواش بە بەژدارییکردنیان لە هەڵبژاردن و دەنگەکانیان پێشەنگ بوون و کوردستانیبوونی کەرکووکیان دووپاتکردەوە، ئەمەش گڕووتینێکی دیکە بە تەواوی خەڵکی کوردستان بۆ متمانەبەخشین بە یەکێتی لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان”.

زیاد جەبار لە درێژەی چاوپێکەوتنەکەی پۆڵەتیک پرێس سەبارەت بە ئامانجی یەکێتیی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کە بڕیارە لە شووباتی ساڵی داهاتوو بەڕێوەبچێت ووتی، “لە ئێستادا بەهۆی سیاسەتی تەندرووستی سەرۆک بافڵ تاڵەبانی، یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لەسەر رێگە راستەکەیەوە و کۆدەنگییەکی زۆر باش لەناو ئەو حزبە هەیە بەیەکگرتوویی و بەیەک ئاراستە کاردەکات، ئەوەی لەرابردوودا روویداوە بەهۆی کەمبوونەوەی دەنگەکانی یەکێتی بووە لە پەرلەمانی کوردستان، دەمانەوێت لە داهاتوودا سەنگی یەکێتیی لەوەی ئێستا هەیە زیاتربێت بۆ ئەوەی بتوانین ژیان و گووزەرانی خەڵکی کوردستان باشتر بکەین”.

زیاد جەبار، لێپرسراوی مەڵبەندی یەکی یەکێتی لە سلێمانی پەیامێکی بۆ خەڵکی کوردستان راگەیاند و ووتی، “خەڵکی شاری سلێمانی هێندەی کەرکووکییەکان دڵخۆشن بە سەرکەوتنی کورد و یەکێتی لە کەرکووک، خەڵکی کوردستان دڵنیادەکەینەوە لە داهاتوودا یەکێتی کار لەسەر خۆشگوزەرانی خەڵک و بووژانەوەی بازاڕ و دابینکردنی مووچەی مووچەخۆرانی کوردستان دەکات”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا