یەكێك لە تۆمەتبارانی تاوانی سپایكەر دەستگیركرا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هەواڵگری و ئەمنیی بەغدا رایگەیاند، یەكێك لە بەشداربووانی تاوانەكەی سپایكەر لە پارێزگای سەڵاحەددین دەستگیركرا.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هەواڵگری و ئەمنیی بەغدا لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لە ئۆپەراسیۆنێكدا هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگری و ئەمنیی بەغدای سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هەواڵگری و ئاسایش لە وەزارەتی بەرگری، توانیان یەكێك لەو تۆمەتبارانە دەستگیربكەن، كە لە تاوانی كۆمەڵكوژییەكەی سپایكەر بەشدار بووە‌و بەگوێرەی ماددەی 4ی تیرۆر لە یاسای سزادانی عێراقی فەرمانی دەستگیركردنی هەبووە.

ئاماژەی بەوەشدا، لەسەر بنەمای زانیاری وردی هەواڵگری و بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەڵاحەدین، تۆمەتبارەكە لە ناوچەكەی ئەو پارێزگایە دەستگیركراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا