نرخی نەوت دابەزینی زیاتری تۆماركرد

پۆڵەتیك پرێس

بەراورد بە دوێنێ نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا نزم بونەوەی زیاتری بەخۆیەوە بینی و بەرمیلێك نەوتی برێنت بە 62 دۆلار و 61 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.

بۆرسەی جیهانی ئاشكرایكردووە، نەوتی خاوی ئەمریكیش نزمبۆتەوە بۆ 59 دۆلار و 33 سەنت، لەكاتێكدا بەراورد بە رۆژی رابردوو نرخەكەی نزیكەی دۆلارێك كەمیكردووە.

ماوەی چەند رۆژێكی نرخی نەوت ناجێگری زۆر بەخۆیەوە دەبینێت، لەماوەی رابردودا نرخەكەی 70 دۆلاری تێپەڕاند، بەڵام بە چەند قۆناغێك نرخەكەی دابەزینی بەخۆیەوە بینی.

دابەزین و بەرزبونەوەی نرخی نەوت لە ئێستادا بەشێك هۆكارەكەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە هێشتا بەشێك لە وڵاتانی جیهان سەرەڕای بوونی چەند ڤاكسینێك، بەڵام قەدەغەی هاتوچۆیان گرتوەتەبەر ئەوەش كاریگەری لەسەر كەمبونەوەی نرخی نەوت هەبووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا