پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ شەممە2ی ئەیلول، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای کەرکوک ئاشکرایکرد، قەدەغەی هاتووچۆ لەشاری کەرکوک ڕاگەیەندرا.
پۆلیسی کەرکوک، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، “بەهۆی گرژی و ئاڵۆزییەکانی خۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆی ئەو پارێزگایە، بەمەبەستی پاراستنی گیانی هەموو لایەک بڕیارماندا قەدەغەی هاتووچۆ لە کەرکوک ڕابگەیەنین تا بەدواداچوونی پێویست دەکەین”.
لەکاتێکدا، ئێوارەی ئەمڕۆ هاوڵاتیان دژی داخستنی ڕێگای کەرکوک-هەولێر خۆپیشاندانیان دەستپێکرد و دواتر بەهۆی ئاڵۆزی و تەقەی هێزەئەمنییەکانەوە کوژرا و برینداری لێکەوتەوە.