رێواز فایەق: هێزە سیاسییەكان هۆكاری دواكەوتنی هەڵبژاردنن و دەبێت بەرپرسیارێتی هەڵبگرن

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان دەڵێت، لە دوا كۆبوونەوەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان لەگەڵ سەرۆكی فراكسیۆنەكان، پێمان وتن، ئێمە لە 06-11-2022 دەكەوینە ناو بۆشایی یاساییەوە، هەر ئێمەش نین كە دەكەوینە ناو بۆشایی یاساییەوە، بەڵكو سەرۆكایەتیی هەرێمیش، حكومەتیش دەبێت بە كاربەڕێكەر، بۆیە دەبێت چارەسەرێكی سیاسی و یاسایی ئەو بۆشاییە بكرێت و بەرپرسیارێتیی هاوبەشمان هەیە لە چارەسەركردنی ئەو بۆشاییە.

رێواز فایەق، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لە چاوپێكەوتنێكی میدیاییدا رایگەیاند: تا ئێستا گفتوگۆمان لەسەر ئەوە نەكردووە كەی دانیشتنی پەرلەمان ئەنجام بدەین بۆ درێژكردنەوەی تەمەنی ئەم خولەی پەرلەمان، نە لەگەڵ دەستەی سەرۆكایەتی و نە لەگەڵ فراكسیۆنەكانی پەرلەمانی كوردستان، بەڵام لە دوا كۆبوونەوەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان لەگەڵ سەرۆكی فراكسیۆنەكان، پێمان وتن كە ئەمە واقیعە و بوونی هەیە، ئێمە لە 06-11-2022 دەكەوینە ناو بۆشایی یاساییەوە، هەر ئێمەش نین كە دەكەوینە ناو بۆشایی یاساییەوە، بەڵكو سەرۆكایەتیی هەرێمیش، حكومەتیش دەبێت بە كاربەڕێكەر، بۆیە دەبێت چارەسەرێكی سیاسی و یاسایی ئەو بۆشاییە بكرێت و بەرپرسیارێتیی هاوبەشمان هەیە لە چارەسەركردنی ئەو بۆشاییە.

دەربارەی ماوەی درێژكردنەوەی تەمەنی ئەم خولەی پەرلەمان كە ئایا چەند دەبێت؟ سەرۆكی پەرلەمان وتی: گفتوگۆمان لەسەر ئەو بابەتە نەكردووە، دەبێت لەگەڵ فراكسیۆنەكان گفتوگۆ بكەین، دەبێت یەكەمجار لەگەڵ ئەو فراكسیۆنانە قسە بكەین كە لە دەسەڵاتن و پاشان لەگەڵ ئەو فراكسیۆنانەی لە ئۆپۆزیسیۆنن، دواتر هەموو بەیەكەوە قسە دەكەین، یان بە دانە دانە قسەیان لەگەڵ دەكەین؛ لەگەڵ د. هێمن هەورامی و مونا قەهوەچی خۆ دەبێت میكانیزمێكمان هەبێت و، هێزە سیاسییەكانیش دەبێت لەو بابەتەدا بەشداربن، لەبەرئەوەی ئەوانەی بوونەتە هۆكار تاوەكو هەڵبژاردن لە كاتی خۆیدا نەكرێت، هێزە سیاسییەكانن و دەبێت بچنە ژێر بەرپرسیارێتیی دروستنەبوونی بۆشایی یاساییش.
سەرچاوە: رووداو

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا