پارێزگای هەڵەبجە: سەرۆكی هەرێم و حكومەت گوێ بۆ داواكارییەكانمان ناگرن

پۆڵەتیك پرێس

جێگری پارێزگاری هەڵەبجە رایگەیاند، سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ئامادەنین بۆ چارەسەری كێشەكانیان گوێ بۆ داواكارییەكانیان بگرن.

كاوە عەلی، جێگری پارێزگاری هەڵەبجەبە پۆڵەتیك پرێسی رایگەیاند،‌ زیاتر لە سێ ساڵە سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی حكومەت سەردانی هەڵەبجەیان نەكردووەو لەهیچ یادێكی تایبەت بە هەڵەبجە ئامادەنەبوون.

وتیشی، “حكومەت كەمتەرخەمەو جیاوازی دەكات لە سەردانكردنی نێوان شارەكانی هەرێمدا، گوێش بۆ داواكارییەكانی ئێمە ناگرێت”.

لەبارەی سەردانەكەشیان بۆ بەغدا باسی لەوەكرد، كاتی سەردانەكەیان دیارینەكراوە و چاوەروانن لایەنی بەغدا جوابیان بدەنەوە، بڕیاریشیانداوە تەنها سەردانی كازمی نەكەن، بەڵكو سەردانی چەند وەزارەتێكیش دەكەن.

لەماوەی رابردودا مستەفا كازمی سەردانی هەڵەبجەی کردو دوای سەردانەكەش، بڕیاردرا وەفدێكی پارێزگای هەڵەبجە سەردانی بەغداد بكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا