بەرپرسێكی باڵای پارتی گیانی لەدەستدا

پۆڵەتیك پرێس

میدیاكانی پارتی بڵاویانكردەوە رۆژ نوری شاوەیس ئەندامی مەكتەبی سیاسی ئەو حزبە لەتەمەنی ٧٤ ساڵیدا كۆچی دواییكرد.

میدیاكانی پارتی رایانگەیاند، دكتۆر رۆژ نوری شاوەیس ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان لەتەمەنی 74 ساڵی و بەهۆی نەخۆشییەوە كۆچی دواییكردووە.

رۆژ نووری شاوەیس ساڵی 1947 لە سلێمانی لەدایكبووەو كۆلێژی ئەندازیاری لە زانكۆی موسڵ خوێندووە، دواتریش بڕوانامەی دكتۆرای لە ئەندازیاری لە ئەڵمانیا بەدەستهێناوە.

رۆژ نوری شاوەیس لە هەڵبژاردنی ساڵی 1992 سەرۆكی لیستی پارتی بووە، لە كابینەی یەكەمی حكومەتدا جێگری سەرۆكوەزیران بووە، دواترو لە ساڵی 1999-2003 سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بووە.

لەسەر ئاستی عێراقیش رۆژ نوری شاوەیس لە ساڵی 2004 جێگری سەرۆكوەزیرانی عێراق بووە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ 15ی شوبات بەهۆی نەخۆشییەوە گیانی لە دەستدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا