حكومەت و سەندیكای رۆژنامەنووسان رەوشی میدیا تاوتوێدەكەن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هەریەك لە جووتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئازاد حەمەدەمین نەقیبی سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی كوردستان باسیان لە ڕەوشی ڕۆژنامەگەریی كوردی بە گشتی و ئەو قۆناغەی كە ئێستا میدیای كوردی پێیدا تێپەڕ دەبێت بە تایبەتی، كرد.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێم رایگەیاند: رۆژی دووشەممە، جووتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە ئازاد حەمەدەمین نەقیبی ڕۆژنامەنووسانی كوردستان كرد.

بەپێی راگەیەندراوەكەی فەرمانگەی میدیا و زانیاری لەو دیدارەدا كە نەرمین سندی راوێژكاری سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران/فەرمانگەی میدیا و زانیاری بەشدار بوو، باس لە ڕەوشی ڕۆژنامەگەریی كوردی بە گشتی و ئەو قۆناغەی كە ئێستا میدیای كوردی پێیدا تێپەڕ دەبێت بە تایبەتی، كرا.

ئەوەشهاتووە، هەر لە دیدارەكەدا پێداگری لەسەر پابەندبوون بە پێوەرەكانی ناوەڕۆكی كاری میدیایی بە مەبەستی باشتركردنی كاری میدیا بە شێوەیەكی پیشەییانە كە لەگەڵ ئیتیك و كاری رۆژنامەگەری دا بگونجێت، كرایەوە.

سەرۆكی فەرمانگەی میدیا و زانیاری باسی لەوە كرد كە حكومەتی هەرێمی كوردستان پاڵپشتی تەواوی رۆژنامەنووسانە و بۆ باشتركردنی ڕەوشی كاری رۆژنامەگەریش كار دەكات و سوورە لەسەر بەرەوپێشچوونی میدیاییەكی پیشەیی و نیشتمانی لە هەرێمی كوردستان و هەر هەنگاوێكیش پێویست بێت لەو بوارەدا، هەڵی دەهێنێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا