پارێزگای دهۆک پێشنیاری سەپاندنی قەدەغەی هاتووچۆ دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆک بە پێویستی دەزانێت حکومەتی هەرێمی کوردستان بگەڕێتەوە بۆ بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆ و ڕێگە لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بگرێت.

حەمزە عەلی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆک لەبارەی ڕاگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆ وتی، “بەپێویستی دەزانم حکومەتی هەرێمی کوردستان دوو هەفتە تا مانگێکی تەواو قەدەغەی هاتووچۆ ڕابگەیەنێت و ڕێگە لە بڵاوبوونەوەی خێرای دەلتا کۆرۆنا بگرێت”.

وتیشی، “ئەگەر حکومەتی هەرێم بۆ ئەو ماوەیە قەدەغەی هاتووچۆ ڕابگەیەنێت دەتوانێت لەو ماوەیەدا ڕێکارەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی دەلتا کۆرۆنا دابنێت”.

ئەمە لە کاتێکدایە ڕۆژی پێنجشەممەش سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێم هۆشداریدا لە ڕوودانی کارەساتێکی تەندروستی ئەگەر هاووڵاتیان ڕەچاوی ڕێکار و ڕێنماییە تەندروستیەکان نەکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا