لە عێراق بەرزکردنەوەی وێنەی پوتن قەدەغەدەکرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەسەڵاتدارانی ئەمنی عێراق هێزەکانیان ئاراستەکرد تا ڕێگریبکەن لە بەرزکردنەوەی وێنەی ڤلادمێر پوتن سەرۆکی ڕوسیا لە شوێنە گشتییەکان.

ئەم هەنگاوەی عێراق لەدوای ئەوە دێت، ڕۆژی چوارشەممە لە چەند شوێنێکی بەغدای پایتەختی عێراق وێنەی پوتن بەرزکرایەوە و پشتیوانی خۆیان بۆ ئەو سەرۆکە دەربڕی.

سەرچاوەیەکی ئەمنی ڕایگەیاند، ئەو بڕیارەی دەسەڵاتی ئەمنی عێراق هەموو ناوچەکانی سەربە بەغدا و سەرجەم پارێزگاکانی دیکەی عێراق دەگرێتەوە.

سەرچاوەکە وتیشی، “لیژنەیەک لە وەزارەتی ناوخۆ ڕادەسپێردرێت بۆ بەدواداچوونی ئەم بڕیارە و جێبەجێکردنی”.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا