نەوت گەیشتە سنووری پارێزگای سلێمانی و روونکردنەوە بۆ هاوڵاتییان بڵاوکرایەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی تانجەرۆ- عەربەت هاوڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە کە بەم زووانە نەوتی سپی لە سنوورەکەیان دابەشدەکرێت و هاوڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە بەڵگەنامەکانیان ئامادە بکەن.

بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی تانجەرۆ لە سنووری پارێزگای سلێمانی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاشكرایکرد، “لە پەیوەندی نێوان بەڕێوەبەری ناحییەکەمان و بەرپرسانی نەوت و کانزاکانی سلێمانی، لە ماوەیەکی نزیکدا نەوتی سپی دەگاتە سنووری ناحیەکەمان و دەست بە دابەشکردنی دەکرێت”.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، هەر خێزانێک بڕی 200 لیتر نەوتی سپی بەرامبەر بە بڕی 104 هەزار دینار پێدەدرێت.

هاوکات، هاوڵاتییانیش ئاگادار دەکاتەوە کە بۆ وەرگرتنی بەشە نەوتی ساڵانەیان، پێویستە ئەم بەڵگەنامانە ئامادە بکەن:

1- کۆپی کارتی نیشتمانی یان ناسنامەی باری کەسێتیی سەرۆک خێزان.
2- کارتی زیرەکی نەوت.
پێشتر بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی رایگەیاند،” وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بڕی سەد و پێنج ملیۆن لیتر نەوتی سپی بۆ پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕین دابینکردووە، لە بەرواری 9ـی تشرینی یەکەم دەستکرا بەدابەشکردنی”.

بەگوێرەی زانیارییەکان، پرۆسەی دابەشکردنی نەوت بەپێی پلانی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان دەبێت پێش کۆتایی هاتنی ئەمساڵ واتە پێش 31ـی کانوونی یەکەم، کۆتایی پێبێت و سەرجەم خێزانەکانی هەرێمی کوردستان بەشە نەوتی خۆیان وەربگرن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا