هەڤاڵ ئەبوبەکر لەبارەی قەیرانی خۆراکەوە دڵنیایی دەدات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند، تا یەک ساڵی دیکە ئەگەر برنج و زەیت هاوردە نەکرێت کێشەمان نییە، چونکە بڕی پێویستمان عەمبار کردووە و ئەم قەیرانەش تێدەپەڕێنین.

ئەمڕۆ هەینی لە میانی کردنەوەی فیستیڤاڵی بەهاردا هەڤاڵ ئەبوبەکر ڕایگەیاند، بازرگانان سەرچاوەی دیکەیان دۆزیوەتەوە لەگەڵ وڵاتانی دیکە تا پێداویستی خۆراک دابین بکەن، بۆیە دڵنیاتان دەکەمەوە ئەم قەیرانە تێدەپەڕێنین.

لە درێژەی قسەکانیدا هەڤاڵ ئەبوبەکر داوای لە بازرگانان کرد، هاوکار بن و نرخی شمەک گران نەکەن و پێداویستییەکان قۆرغ نەکەن.

وتیشی، “ژووری بازرگانی زیاتر لە 700 عەمباری دروستکردووە، کە بووەتە گەنجینەیەکی ستراتیجی هەرێم و عێراق و خۆراکیان تێدا هەڵگیراوە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا