دكتۆر یوسف محەمەد: پێویستە سیستمی حوكمڕانی لەهەرێم بگۆردرێت بۆ سیستمێك كە خەڵك تێیدا سەنتەربێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكی پێشووی پەرلەمانی كوردستان دەڵێت، پەككەوتنی دامەزراوەكانی هەرێم و لاوازیەكی گەورە لە ڕووی ئابوری و داهات و بژێوی هاووڵاتیان و نەبوونی پشتیوانی خەڵك بۆ دەسەڵات و دابەش بوونی لایەنەكان، ئەمە وایكردووە هەرێمی كوردستان یەكێك بێت لەلاوازترین ناوچەكان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دەشڵێت، پێویستە سیستمی حوكمڕانی لەهەرێم بگۆردرێت بۆ سیستمێك كە خەڵك تێیدا سەنتەربێت.

دكتۆر یوسف محەمەد، سەرۆكی پێشووی پەرلەمانی كوردستان بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: ئێستا شەڕێكی قورس لەم ناوچەیە لە ئارادیە كە شەڕی ئیسرائیلە بۆسەر غەززە، وە شەڕێكی دیكە هەیە لەسەر ئاستی جیهان كە شەڕی رووسیایە دژی ئۆكرانیا، ئەمانە كاریگەرییان دەبێت لەسەر شوێنە جیاوازەكانی جیهان و بەتایبەتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، وە بەتایبەتی شەڕی غەززە كاریگەری دەبێت لەسەر رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هەرێمی كوردستان وەكو بەشێك لە عێراق كە ئەویش بەشێكە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە پریشكی ئەم شەڕە بەدوورنابێت.

وتیشی: بەتایبەتی كە هەرێمی كوردستان یەكێكە لەلاوازترین شوێنەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەهۆی ئەو دۆخەی لە هەرێمی كوردستان هەیە، پەككەوتنی دامەزراوەكانی هەرێم و لاوازیەكی گەورە لە ڕووی ئابوری و داهات و بژێوی هاووڵاتیان و نەبوونی پشتیوانی خەڵك بۆ دەسەڵات و دابەش بوونی لایەنەكان، ئەمە وایكردووە هەرێمی كوردستان یەكێك بێت لەلاوازترین ناوچەكان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆیە زۆرجار كە كێشەیەك دروست دەبێت چەپۆكێكی بەرهەرێمی كوردستان دەكەوێت وەك چۆن لە ماوەی رابردوو بینیمان مووشەكبارانی هەولێركرا یان سلێمانی لەلایەن توركیاوە بەرهێرشی درۆن دەكەوێت بۆیە هەرێمی كوردستانیش بەدوورنییە لە پرشكی ئەو ئاگرە.

دکتۆر یوسف محەمەد باسی لەوەشكرد، ئەم ناوچەیە (رۆژهەڵاتی ناوەڕاست) ناوچەیەكی ئاڵۆزە و هەمیشە كێشەو ململانێی تێدایە، كێشەو ململانێكان لەگەڵ خۆیان دەرفەت و لەهەمانكاتیشدا مەترسی دەهێنن، هەرێمی كوردستان ئەوكاتە دەتوانێت خۆی بەدووربگرێت لە مەترسییەكان و هەوڵی قۆستنەوەی دەرفەتەكان بدات، كە لەئەنجامی ململانێكانی ناوچەكە دێتەكایەوە ئەو كاتەی لەوناخۆ بەهێزبێت و دامەزراوەكانی دیموكراسی بن و لەسەر بنەمای شەرعیەتی دەنگی هاووڵاتیان بن و هەوڵی ئاشتكردنەوەی خەڵك بدرێت لەگەڵ دەسەڵاتی سیاسی لە هەرێمی كوردستان.

جەختیشی کردەوە، كۆی ئەو سیستمە حوكمڕانیەی دوای راپەڕین كە ئێستا پتوركاوە یارای درێژكردنەوەنییە گۆڕانكاری تێدابكرێت و شێوازێكی دیكە لە سیستمی حوكمڕانی بهێنرێتەكایەوە كە خەڵك تێیدا سەنتەربێت لەمكاتەدا هەرێمی كوردستان دەتوانێت خۆی بەدووربگرێت لە هەموو مەترسیەكانی كە لە ناوچەكەدا روودەدات وە تەنانەت بیشیقۆزێتەوە وەكو دەرفەتێك بۆبەهێزكردنی ناوخۆی هەرێمی كوردستان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا