پوتن: ئەمریکا پاڵپشتییەکانی بۆ ئۆکراینا رابگرێت، جەنگ لە هەفتەیەکدا کۆتایی پێدێت

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکی رووسیا لەمیانی چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوز-ی ئەمریکی رایگەیاند، “رۆژئاوا ناتوانێت شکست بە رووسیا بهێنێت لە ئۆکراینا و ئەگەر ئەمریکا پاڵپشتییەکانی بۆ ئۆکراینا رابگرێت، جەنگ لەماوەی هەفتەیەکدا کۆتایی پێدێت”.

ڤلادیمیر پووتن، سەرۆکی رووسیای فیدراڵ راگەیاند، “واشنتۆن دەبێت خواستەکانی مۆسکۆ لەبەرچاو بگرێت و ئۆکراینا ناچار بکات لەسەر مێزی گفتووگۆ دابنیشێت بۆ رێککەوتن”.

سەرۆکی رووسیا نزیکەی دوو کاتژمێر لە چاوپێکەوتنەکەدا قسەیکرد و زۆرێک لە بابەتەکانی پەیوەست بە دۆخی ئۆکراینا و ئەگەری چوونە ناو جەنگ لەگەڵ پۆڵەندا و لاتڤیا باسکرد.

پووتن بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ رۆژئاوا و ئەمریکای بە هۆکاری بەردەوامییدان بە شەڕەکەی ئۆکراینا تۆمەتبارکرد و رایگەیاند، “ئەگەر ئەمریکا لە پاڵپشتیکردنی ئۆکراینا بکێشتەوە، جەنگەکە لەماوەی کەمتر لە هەفتەیەکدا کۆتایی پێدێت”.

پرسیار لە سەرۆکی رووسیا کرا لەبارەی پاساوەکانی هێرشکردنە سەر ئۆکراینا، ڤلادیمیر پووتن لە وەڵامدا ئاشکرایکرد، “بەشێکی زۆر لەهۆکارەکان پەیوەندییان بە ئاسایشی نەتەوەیی رووسیاوە هەیە، پەیوەندیکردنی ئۆکراینا بە ناتۆوە هەرگیز قبووڵکراو نییە و مەترسییەکەی جدییە لەسەر ئاسایشی رووسیا”.

هەروەها باسی لەوەشکرد کە لە ئێستادا “ئۆکراینا پڕ بووە لە نیۆ نازییەکان”. لەبارەی ویستەکانی رووسیا بۆ هێرشکردنە سەر پۆڵەندا و لاتڤیا، سەرۆکی رووسیا هەموو ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە و رایگەیاند، “رووسیا نایەوێت هێرش بکاتە سەر پۆڵەندا و لاتڤیا”.

لێدوانەکەی پووتن لەکاتێکدایە، پێشتر دیمتری مێدڤێدێڤ، کەسی نزیکی سەرۆکی رووسیا باسی لەوەکردبوو کە “تەواوی وڵاتانی باڵتیک مووڵکی رووسیان و رۆژێک دەگەڕێنەوە سەر خاکی رووسیا”.

هەڵگیرسانی جەنگی ئۆکراینا و رووسیا نزیک دەبێتەوە لە دوو ساڵ. جەنگەکە لە رێککەوتی 24ی شوباتی 2022 دەستی پێکرد و تا ئێستا بەردەوامە، بەپێی راپۆرتێکی رێکخراوی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان، تا مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوو، نزیکەی 10 هەزار و177 هاوڵاتی سڤیل کوژراون و 15 هەزار و 993 کەسیش بریندار بوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا