ئەیوب یوسف سعید: کوردستانمان لە دۆخێکی پڕ قەیراندایە لە هەموو ڕوویەکەوە بەرەو کاولبوون دەچێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ دووشەممە11ی ئەیلول، لیوا ئەیوب یوسف سعید، لێپرسراوی دەستەی سەرپەرشتیاری لیوای 3 و 7ی تایبەت، ڕایگەیاند” بەڕێزان سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و جێگری سەرۆکی حکومەتبارودۆخی خراپ و ناهەمواری کوردستان و دۆخی هاوڵاتیان و فەرمانبەران و کاسبکاران ڕۆژ بە ڕۆژ بەرەو خراپی ئەڕوات”.

لیوا ئەیوب یوسف سعید، لێپرسراوی دەستەی سەرپەرشتیاری لیوای 3 و 7ی تایبەت بڵاویکردەوە، دوو لایەنی و یەک نەگرتوویی کورد و حیزبایەتی هەموو ئینتیمایەکی لەناو بردووە، کوردستانمان لە دۆخێکی پڕ تەنگەژە و قەیراندایە لە هەموو ڕویەکەوە، کە بەرەو کاول بوون ئەچێت، ئەوەی زیاتر لە پەنجا سالە هەوڵی بۆ ئەدەین و خوێنمان بۆ ڕشتوە بە ساتێک لەدەستمان ئەچێ بە جۆرێک کە سەدان ساڵیتر بۆمان چاک ناکرێتەوە.

ئاماژەی بەوەکرد،” خەریکە ئەبینە نموونەیەکی ناشیرینی حکومرانی لەسەر ئاستی جیهان و خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بە تایبەتی،پشتگوێخستن و ئاوڕنەدانەوە لە بیرو ڕای گشتی جەماوەر و دابین نەکردنی مافە سەرەتاییەکانیان ئاماژەیەکی خراپە بۆیە تکایە چاوێک بە دۆخی کوردستان و هاوڵاتیاندا بخشێننەوە، بە یەک نەگرتویی و پێک نەهاتن و ڕێک نەکەوتن ڕیسەکە مەکەنەوە بە خوری، ناکۆکی و جیاوازیەکانتان لاخەن و ناوماڵی کورد یەک بخەن بە دەست لەناو دەستی و تەبایی و برایەتی ، حکومەت نوێنەری خەڵکە نەک نوێنەری یەکێتی و پارتی و لایەنەکانیتر بۆیە حیزبایەتی بخەنە لاوە و لە بارەگاکانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتیدا حیزبایەتی بکەن بەڵام لە ناو بینای حکومەتدا نوێنەری راستەقینەی خەڵکبن”.

ڕوونیکردەوە،” ئێمە خەباتمان بۆ ئەم ڕۆژە نەکردوە کە ئاوا زەلیلی کورد ببینین بەڵکو کردمان بۆ بەدەست هێنانی ئازادی و مافە ڕەواکانی گەلی کورد وەک هەر گەلێکیتر کە مافیان هەیە خاک و وڵاتیان هەبێ و حکومەت و دەسەڵاتی هاوزمانیان هەبێ کەچی ڕۆژ بەڕۆژ پەشیمانمان ئەکەنەوە لەو خەبات و تێکۆشانەی کردمان ، جامەکەمان خەریکە پڕ ئەبێت ، ئیتر ڕێگا نادەین لە پێناو بەرژەوەندی خۆتان و تاکە کەس و لایەنێکدا دەستکەوتەکانمان وێران بکەن ، هەموو دنیا چاوی لەسەر کوردە ، ئەوە چەندین ساڵە وڵاتانی زلهێز سەرقاڵی یەک خستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە و دامودەزگا دو لایەنەکانیترن کەچی ئێوە بۆ مەرامی خۆتان ئامادە نین هاوکاریان بکەن و دەست لە بەرژەوەندیەکانتان هەلناگرن”.

باسی لەوەشکرد، وەرن بۆ یەک ڕۆژ سەیری دۆخی خەڵک بکەن ، وەرن یەک کاتژمێر ببنە پێشمەرگە، ببنە فەرمانبەر ،ببنە ئاسایش، ببنە پۆلیس یان کاسبکار ، خۆتان بخەنە جێگای مناڵێکی شەهیدەوە یان دایکێکی جەرگ سوتاوەوە کە جەرگی خۆی بۆ ئەم خاکە بەخشیوە ، وەرن بۆ یەک سات ببنە کاسبکار و کرێکار و لە دۆخ و گوزەرانی سەختی ژیانیان تێبگەن ، وەرن بۆ ماوەیەک ببنە کرێنشین بزانن چەندە سەختە موچەیەک کە بە سێ مانگ وەری دەگریت بەشی کرێی خانوەکەت ناکا و مناڵە بێ تاوانەکانیشت چاویان لەدەستی تۆیە، کێ هەیە لە ئێوە بەو موچە کەم و کاتە زۆرە بتوانێ ئیدارەی خۆی و خێزانەکەی بکات؟ تا کەی ئەتانەوێ ئاوا بەردەوامبن؟ تا کەی خراپ و خراپتری ئەکەن؟ پەتی ئارامیمان بەرەو پچڕان ئەچێت .

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا