وەزارەتی كارەبا: هەر كارمەندێك ڤاكسینی وەرنەگرتبێت نەیەتەوە بۆ دەوام

پۆڵەتیك پرێس

وەزارەتی كارەبای هەرێم رایگەیاند، هەر كارمەندێكی وەزارەتەكەیان، ڤاكسینی وەرنەگرتبێت ئەوا لە سبەینێوە ڕێگای پێنادرێت بچێتەوە سەر كارەكەی.

وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم رایگەیاندووە، پشت بەست بە بڕیار و راسپاردەكانی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا، هەر فەرمانبەرێك، ڤاكسینی وەرنەگرتبێت رێگەی پێ نادرێت دەوام بكات.

ئاماژەی بەوەشكرد، تەنانەت ئەو هاوڵاتیانەشی ڤاكسینیان وەرنەگرتووە، ناتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەكانی كارەبا بكەن.

دەشڵێت، “ئەم بڕیارە لە ڕۆژی یەكشەممەوە 23ی 1، بەبێ جیاوازی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دیوانی وەزارەتی كارەباوە جێبەجێ دەكرێت و هەر كارمەندێك ڤاكسینی وەرنەگرتبێت ئەوا رێگەی پێنادەن بچێتەوە سەر كارەكەی”.

پێشتر ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بڕیاریدا سەرجەم فەرمانبەران تاوەكو 31-12-2021 ڤاكسین وەربگرن، دواتر لیژنەی باڵای رووبەڕووبونەوەی كۆرۆنا بڕیاریدا بەدرێژكردنەوەی ماوەی وەرگرتنی ڤاكسین لەلایەن گشت فەرمانبەرانی حكومەت، بە هەردوو ڕاژەی شارستانی و سەربازی، تاوەكو ٢٠ی كانوونی دووەمی ٢٠٢٢، هەر فەرمانبەرێكیش پابەند نەبێت ئەوا بەپێی یاسای تەندروستی گشتی و بەرزەفتی فەرمانبەران مامەڵەیان لەگەڵ دا دەكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا