سەدر: بە ئامانجگرتنی كازمی کارێکی ترسنۆکانەیە

پۆڵەتیک پرێس:

موقتەدا سەدر، سەرۆکی رەوتی سەدر بەئامانجگرتنی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراقی بە کارێکی “ترسنۆکانە” وەسفکرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە موقتەدا سەدر لە تویتەری خۆی بڵاویکردەوە، “کردنەئامانجی ماڵی کازمی کردنەئامانجی ئاسایش و سەقامگیری عێراقە و گەڕاندنەوەی وڵاتە بۆ دۆخی پشێوی تا هێزە نادەوڵەتییەکان کۆنتڕۆڵی بکەن و عێراق بخەنەوەژێر چەتری ئاژاوە و توندوتیژی و تیرۆر”.

موقتەدا سەدر داوای لە هێزە ئەمنییەکانیش کرد، رێوشوێنی پێویست بگرنەبەر لەپێناو چاکبوونەوەی دۆخی عێراق و گەڕانەوەی بەبەهێزی.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، ماڵی مستەفا کازمی لە ناوچەی سەوز لەڕێی سێ درۆنی چێندراوەوە کرایەئامانج و هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا