پلاسخارت: دیدارەکەم لەگەڵ سەدر ئەرێنی بوو

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ هەینی جێنین پلاسخارت نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لەگەڵ موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر کۆبووەوە و ڕایگەیاند، دیدارەکەی لەگەڵ سەدر ئەرێنی بووە.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا پلاسخارت ئاماژەی بەوەکرد، لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ موقتەدا سەدر گفتوگۆیان لەبارەی گرنگی دۆزینەوەی چارەسەر کردووە بۆ قەیرانی سیاسی ئێستای عێراق.

لەبارەی ئەوەی ئایا هیچ پەیامێکی گرنگی سەدری پێیە پلاسخارت وتی، “دواتر سەدر خۆی هەموو ئەوانە دەڵێت کە لە مێشکیدایە”.

بەیانی ئەمڕۆ هەینی جێنین پلاسخارت بە سەردانێکی نهێنی گەیشتە نەجەف و لە بارەگای حەنانە چاوی بە موقتەدا سەدر کەوت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا