لە عێراقەوە هەڕەشەی هێرشکردنەسەر ئیمارات دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەحمەد عەبدول سادە، رۆژنامەنووسی نزیک لە هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند، “بەهۆی یاریکردن بە ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی عێراقەوە، لە رۆژانی داهاتوودا هێرشی سەربازی دەکرێتەسەر ئیمارات”.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی UTV ئەحمەد عەبدول سادە لەبارەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانەوە ئاماژەی بەوەکرد، “زانیاریم هەیە کە رەنگە رۆژانی داهاتوو، هێرشی سەربازی لە خاکی عێراقەوە بکرێتە سەر ئیمارات”.

وتیشی: دژی ئەو ساختەکارییانەی لە ئیمارەتەوە بە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانەوە کراوە، هێرشی سەربازی لەڕێی موشەکی بالستی و موشەکی زیرەک و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە دەکرێتەسەر ئیمارات.

ئەوەشی خستەڕوو، جەماوەری فەتح جەماوەری حەشدی شەعبیشە، لەبارەی کەمبوونەوەی دەنگەکانی فەتحیش وتی: ئەم پیلانگێڕییە دژی فەتح و حەشدی شەعبی بەردەوامی هەیە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق دەنگەکانی هاوپەیمانی فەتح بەشێوەیەکی بەرچاو کەمیکرد و توانی تەنیا 17 کورسی پەرلەمان بەدەستبهێنێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا