مەزڵوم عەبدی: هێشتا مەترسییەكانی داعش ماون

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) رایگەیاند، مانەوەی سوپای ئەمریكا لە رۆژئاوای كوردستان و ناوچەكانی دیكەی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە، تەنیا بۆ رووبەرووبوونەوەی داعش پێویست نییە، بەڵكو بۆ چارەسەركردنی قەیرانی سوریاش پێویستە، باس لەوەش دەكات تا ئێستا مەترسییەكانی داعش ماون.

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) رایگەیاند: مانەوەی سوپای ئەمریكا لە رۆژئاوای كوردستان و ناوچەكانی دیكەی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە، تەنیا بۆ رووبەرووبوونەوەی داعش پێویست نییە، بەڵكو بۆ چارەسەركردنی قەیرانی سوریاش پێویستە.

ئەم قسانەی مەزڵوم عەبدی لە میانی چاوپێكەوتنێكدا هات لەگەڵ ئاژانسی ئەسۆشیەتد پرێس، ئاماژەی بەوەشكرد، ئەمریكا نزیكەی 900 سەرباز و راوێژكاری سەربازیی لە ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە و بنكەی سەربازیی تەنەف هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا