یەكێتی ئەوروپا سزای نوێ‌ بەسەر ژمارەیەك دەزگاو كەسایەتی ئێراندا دەسەپێنێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

یەكێتیی ئەوروپا رایگەیاند، ژمارەیەك كەسایەتیی ئێرانی و دەزگایەكی سەر بە سوپای پاسدارانیان خستووەتە لیستی سزاكانییەوە.

رۆژی دووشەممە، 22_5_2023، یەكێتیی ئەوروپا رایگەیاند كە دەزگایەكی ئێرانی خستووەتە لیستی سزاكانییەوە كە ئەركی دابینكردنی پارە بووە بۆ سوپای پاسداران.

بەگوێرەی سزاكە، هەموو سامانەكەی دەزگا ئێرانییەكە لە ئەوروپا سڕدەكرێت و هیچ ئەندامێكی دەزگاكە ناتوانێت سەردانی وڵاتانی یەكێتیی ئەوروپا بكات.

هەروەها یەكێتیی ئەوروپا، رێكخراوی بەسیجی خوێندكارانی خستە لیستی رەشەوە، ئەوەش بە تۆمەتی ئەوەی كە رێكخراوەكە لەناو زانكۆكانی ئێران كاری بۆ سوپای پاسداران كردووە.

سێ فەرماندەی پۆلیسی ئێران، بەرپرسێكی باڵای بواری سایبەری و داواكاری گشتیی ئێران خراونەتە لیستی رەشی سزاكانی یەكێتی ئەوروپا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا