حزبی دیموکرات هۆشداری توند دەدات

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

حزبی دیموكراتی كوردستان لەبارەی كوشتنی موسا باباخانی هۆشداری بەدەسەڵاتدارانی ئێران دەدات و رایدەگەیەنێت “بەتیرۆركردنی ئەندام و لایەنگرانمان چۆك دانادەین و لە خەبات و تێكۆشان بەردەوام دەبین”.

شەوی شەش لەسەر حەوتی ئەم مانگە موسا باباخانی، ئەندامی ناوەندی حزبی دیموكراتی كوردستان لەلایەن داعشەوە تیرۆركرا و تەرمەكەی لە مزگەوتێكی شاری هەولێر دۆزرایەوە.

خالید عەزیزی، سكرتێری گشتی حزبی دیموكراتی كوردستان لە میانی مەراسیمی بەرێكردنی تەرمی موسا باباخانی رایگەیاند “ئێران بەئامانجكردنی باباخانی كرماشانی بەئامانج گرتووە، بەڵام كرماشان شوێنی پێكهاتنی سەرجەم پێكهاتەو ئایینەكان وا بەئاسانی چۆك دانادات”.

وتیشی “كۆماری ئیسلامی لەرێگەی ئەو كارانەوە دەیەوێت بەرنامە و تیرۆری خۆیان زیاتر بكەن، تۆوی دوبەرەكی بڵاو بكەنەوە، لەرۆژانی رابردوودا هەوڵیداوە جارێكی دیكە ئاژاوە بنێتەوە، بەڵام بەپاڵپشتی دیموكراتەكان توانرا ئەو پیلانە شكست پێبێنین”.

بەوتەی سكرتێری گشتی حزبی دیموكراتی كوردستان كۆماری ئیسلامی دوژمنی ئەوانە، وەك حزبی دیموكراتیش جەختدەكەنەوە، جوڵانەوەی كورد و كوردستان بۆ داهاتوی ئێران فرسەتە، نادیدەگرتنی مەسەلەی كورد لە ئێران بەتایبەت دیموكراتەكان هەڵەیەكی گەورەیە و كاریگەریەكی خراپی لەسەر ئێران دەبێت.

خالید عەزیزی دوپاتیكردەوە، لەگەڵ خەڵكی كوردستان و پەیمان نوێدەكەنەوە رێبوارانی موسا زۆرن و ئەو جوڵانەوەیە هەرگیز چۆك دانادات و ئەرك و كاری ئەوان زیاتر دەباتە پێشەوە و بەیەكریزی و هەماهەنگی لەخەبات و تێكۆشان بەردەوام دەبن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا