ئۆجەلان بۆچوونی خۆی بۆ پڕۆسەی چارەسەری هەیە

پۆڵەتیك پرێس

برایەكی عەبدوڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان رایگەیاند، توركیا بەتوندكردنەوەی گۆشەگیری لەسەر براكەی نایەوێت كێشەی كورد چارەسەر بكرێت.

محەمەد ئۆجەلان، بەئاژانسی میزۆپۆتامیای راگەیاندووە، ئۆجەلان بۆچونی خۆی هەیە بۆ پڕۆسەی چارەسەری، بەڵام توركیا نایەوێت بۆچونەكانی لە زیندان بێتە دەرەوەو بۆ رایگشتی ئاشكرا بكات.

دەشڵێت، “هۆكاری گۆشەگیری توند لەسەر ئۆجەلان بۆ رێگریكردنە لە چارەسەركردنی پرسی كورد”.

ئەوەش لەكاتێكدایە زیاتر لە ساڵێكە دەسەڵاتدارانی توركیا گۆشەگیرییەكی توندیان خستوەتە سەر ئۆجەلان و رێگە نادەن تەنانەت پارێزەرەكانیشی سەردانی بكەن.

زیاتر لە 22 ساڵە عەبدوڵا ئۆجەلان رێبەری زیندانی كراوی پارتی كرێكارانی كوردستان لە زیندانی ئیمرالییەو چەندینجاریش لەسەر ئاستی ناوخۆو دەرەوە داوای ئازادكردنی كراوە، بەڵام داواكان رەتكراونەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا