نرخی دۆلار دابەزینێكی بەرچاوی تۆماركرد

پۆڵەتیك پرێس

لە چەند كاتژمێری رابردودا نرخی دۆلار دابەزینێكی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و لە ئێستادا 100 دۆلاری ئەمریكی بە 142 هەزارو 500 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوە دەكرێت.

میدیا عەرەبیەكان ئاشكرایان كرد، بڕیارەكانی ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بۆ رێگریكردن لە بەرزبوونەوەی نرخی خۆراك كە بەهۆی هاتنی مانگی رەمەزانەوە دەریكردوون، هۆكارە بۆ دابەزینی بەهای دۆلار.

رۆژانی پێشوو 100 دۆلاری ئەمریكی بە زیاتر لە 145 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەكرا، بەڵام ئەمڕۆ بەچەند قۆناغێك هەر چەندجارێك نرخەكەی دابەزی.

پێشتر بەهۆی بڕیاری بانكی ناوەندی عێراقەوە بەهای دۆلار لە 118 هەزار دینارەوە بۆ 145 هەزار دینار بەرزكرایەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا