كارەبای هەرێم باس لەچارەسەركردنی كەمی سوتەمەنی دەكات

پۆڵەتیك پرێس

وتەبێژی وەزارەتی كارەبای هەرێم رایگەیاند، لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەكان هەماهەنگیان هەیەو چاوەڕوان دەكرێت لە دوو ساڵی داهاتودا كێشەی نەبونی سوتەمەنی چارەسەر بكرێت.

ئومێد محەمەد وتەبێژی وەزارەتی كارەبای هەرێم بەپۆڵەتیك پرێسی رایگەیاند، وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بەردەوامە لەزیادكردنی بەرهەمهێنانی غازی سروشتی، هەردولاش هەماهەنگیان هەیەو هەركات بڕی بەرهەمهێنانی غازی سروشتی زیاتر بوو ئەوا گرفتی نەبونی سوتەمەنی لە وێستگەكاندا چارەسەر دەكرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، وەزارەتەكەیان پلانی هەیەو لەرێگەی دانانی پێوەری زیرەك و كردنەوەی پرۆژەكانی راكێشانی فیدەرو نەهێشتنی زیادەڕۆییەكانەوە بڕی بەرهەمهێنانی كارەبا زیاتر بكات.

پێشتر كەمال محەمەد وەزیری كارەبا هەرێم كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەئێستادا توانای بەرهەمهێنانی كارەبا شەش هەزار و 700 مێگاواتە، بەڵام بەهۆی نەبونی سوتەمەنییەوە توانای بەرهەمهێنان بۆ سێ هەزارو 400 مێگاوات دابەزیووە.

ئاماژەی بەوەشكرد، گرفتەكە لەوەدایە هەندێك لە وێستگەكانی بەرهەمێنانی كارەبا بەسوتەمەنی كاردەكەن و نەبونی سوتەمەنیش وایكردوە بەرهەمهێنان كەمبێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا