بۆ یەکەم جار  بەغدا میوانداری کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی دادی عەرەبی دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارە، سبەی بەغدا بۆ یەکەم جار میوانداری 39یەمین دانیشتنی ئەنجومەنی وەزیرانی دادی عەرەبی بە بەشداری 21 وڵات بکات.

کامیل ئەمین هاشم، وتەبێژی وەزارەتی دادی عێراق ئاشکرایکرد،” سبەی دووشەممە16 تشرینی یەکەم، شاری بەغدا بۆ یەکەم جار میواندی 39یەمین دانیشتنی ئەنجومەنی وەزیرانی دادی عەرەبی دەکات، کە 21 وڵات تێیدا بەشدار دەبن”، لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا لەلایەن عەبدولەتیف وەهبی، سەرۆکی خولی 38ی پێشووی مەغریب و وەزیری دادی مەغریت وتارێک پێشکەش دەکرێت، دواتر خالید شوانی، سەرۆکی کۆنفرانسەکە و وەزیری دادی عێراق ئەرکەکانی کۆبوونەوەکە دەگرێتە ئەستۆ.

باسی لەوەشکرد، بابەتە گرنگەکانی وەک، ” گفتوگۆی رێنمایی یاساکانی عەرەبی، جگە لە هەنگاونان بەرەو پەیوەستبوون بە رێککەوتنە عەرەبییەکان، یاداشت و پرۆتۆکۆلەکانی پەیوەست بە یاسای عەرەبی و دەسەڵاتی دادوەری و کاری دادوەری بە گشتی تاوتوێ دەکرێت”.

ڕوونیکردەوە، لەلایەن لایەنە جیاوازەکانەوە چەندین کۆبوونەوەی لاوەکی جۆراوجۆری سیاسی، ئابوری و وەبەرهێنان ئەنجام دەدرێت.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا