بەهۆی تاقیكردنەوەكانەوە لە عێراق بۆ ماوەی چوار كاتژمێر ئینتەرنێت رادەگیرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكوەزیرانی عێراق رەزامەندی دا، لەكاتی تاقیكردنەوەی قوتابخانەی ناوەندیی و ئامادەییەكان لە عێراقدا، چوار كاتژمێر هێڵەكانی ئینتەرنێت رابگیرێن.

ئیبراهیم نامس جبووری، وەزیری پەروەردەی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق رەزامەندی دەربڕی لە كاتی تاقیكردنەوەی گشتیی ناوەندی و ئامادەیی لە كاتژمێر 4ی بەرەبەیان تاوەكو 8ی بەیانی هێڵی ئینتەرنێت رابگیرێن.

وەزیری پەروەردەی عێراق دەڵێت بە پشتیوانیی سەرۆكوەزیران هەموو هەوڵەكان خراونەتەگەڕ بۆ بەڕێوەچوونی تاقیكردنەوەی گشتیی ناوەندی و ئامادەیی.

لە عێراق تاقیكردنەوەی سێی ناوەندی لە 01-6-2023 دەستپێدەكات و 17-06-2023 كۆتایی دێت. تاقیكردنەوەی شەشی ئامادەییش لە 21-06-2023 دەستپێدەكات و 15-07-2023 كۆتایی دێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا