وەزیری ناوخۆ: رێژەی تاوان لە هەرێم بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، رێژەی تاوان لە هەرێم بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە.

ئەمڕۆ سێشەممە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێم رایگەیاند، رێژەی تاوان لە هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە و هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ نەبوونی هەماهەنگی دادگا و دامەزراوە ئەمنییەکان.

وتیشی: “نابێت کێشە یاساییەکان لەڕێی سوڵحی عەشایەرییەوە چارەسەر بکرێن و هەر کەسێک مافی ئازادبوونی بە کەفالەت نەبێ، نابێت ئازاد بکرێت”.

وەزیری ناوخۆی هەرێم هۆکاری زیادبوونی رێژەی تاوانی گەڕاندەوە بۆ نەبوونی هەماهەنگی نێوان دەسەڵاتی دادوەری و هێزە ئەمنییەکان لە هەرێمی کوردستان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا