لەبارەی کوژرانی چالاکوانانەوە وەزیری ناوخۆ بانگهێشتی پەرلەمان دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

ئەحمەد مەزهەر جەبوری، پەرلەمانتاری عێراق رایگەیاند، بەمزووانە عوسمان غانمی وەزیری ناوخۆی عێراق بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر پێشێلکارییە ئەمنییەکان و کوژرانی چالاکوانان بانگهێشتی پەرلەمان دەکرێت.

ئەو پەرلەمانتارە لەبەیاننامەیەکدا رایگەیاند، بەتوندی دژی بەردەوامبوونی پێشێلکارییە ئەمنییەکانی عێراق و لاوازی وەزارەتی ناوخۆ لەگرتنەبەری رێوشوێنی پێویست دژی ئەم پێشێلکارییانە دەوەستێتەوە.

وتیشی، بەمزووانە پەرلەمان وەزیری ناوخۆی عێراق بانگهێشت دەکات بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر هۆکارەکانی لاوازی وەزارەتی ناوخۆ لەگرتنەبەری رێوشوێنی پێویست دژی پێشێلکارییە ئەمنییەکان و کۆتاییپێهێنانیان کە بوونەتەهۆی ئاوارەبوونی ژمارەیەکی زۆر لەخێزانی ناوچە جیاوازەکانی عێراق.

ئەوەش لەکاتێکدایە لەچەند رۆژی رابردوودا خۆپیشاندانی جەماوەری لەعێراق لەژێر دروشمی “کێ کوشتمی” بەڕێوەچوو لەپێناو زانینی ناسنامەی ئەو کەسانەی هەڵدەستن بە پێشێلکاری ئەمنی و کوشتنی چالاکوانانی عێراق.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا