كەشناسی: ئەمساڵ زووتر بارانباری

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەستەی كەشناسی عێراق دەڵێت، ئەمساڵ زووتر بارانبارین دەستی پێكرد، بەراورد بە ساڵی رابردوو كە لە مانگی تشرینی دووەمدا بارانباری.

رۆژی دووشەممە 24_10_2022، عامر جابری وتەبێژی دەستەی كەشناسی عێراق رایگەیاند، وەرزی بارانبارین لەم ساڵدا زوو دەستیپێكرد، كە لە سێیەكی كۆتایی مانگی تشرینی یەكەمدا بوو، لە كاتێكدا لە ساڵانی رابردوودا لە سەرەتای مانگی تشرینی دووەم دەستیپێدەكرد.

بەگوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی، سبەی كەش و هەوا تا ڕادەیەك بەرەو جێگیری دەڕوات و كەش و هەوا زۆرینەی كاتەكان ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرماش كەمێك بەرزبوونەوە بەخۆیەوە دەبینێت و بە تێكڕایی لە رۆژانی داهاتوودا بەجێگیری دەمێنێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا