کەشناسی: شەپۆلێکی باران بارینی بەلێزمە ناوچەکەمان دەگرێتەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ڕایگەیاند، لە دووشەممە تا هەینی شەپۆلێکی باران بارین ڕوو لە ناوچەکەمان دەکات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ئاماژەی بەوەکرد، لەماوەى نێوان ڕۆژى دووشەممە تا ڕۆژى هەینى هەفتەى داهاتوو شەپۆڵێکى باران بارین روو لە ناوچەکەمان  دەکات.

وتیشی، ئەم شەپۆلە لە ئەنجامى یەکگرتنى هەردوو نزمە پاڵەپەستۆى دەریاى ناوەڕاست و تورکیا سەرجەم ناوچە جیاجیاکان دەگرێتەوە .

ئەوەشی خستەڕوو، رۆژى دووشەممە سەرەتا باران بارینى کەم لە ناوچەى جیاجیا دەبارێتت،رۆژى سێشەممە و چوارشەممە شەپۆلى باران بارین بەهێز دەبێت بە گوێرەى نەخشەکانى بارانى پێشبینیکراو لەسەر ناوچەکەمان ئاستى دابارین بە شێوەى لێزمە باران و هەورە تریشقەو هەندێ کات بەرزبوونەوەى ئاستى ئاویش دەبێت لەگەڵ نزم بوونەوەى پلەکانى گەرما.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا