قەریلان هۆشداری توند دەداتە پارتی

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێكی كۆمیتەی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) لەبارەی چارەنوسی ئەو گەریلایانەی لە خەلیفان هێرشكرایە سەریان هۆشداری بە پارتی دەدات و رایدەگەیەنێت “چاوەڕوانیین پارتی رونكردنەوەمان بداتێ”.

لەمانگی تەموزی ئەمساڵ له‌ نێوان خه‌لیفان و بێخمه‌ ژماره‌یه‌ك گه‌ریلای په‌كه‌كه‌ ویستویانە بچنە مەتینا، بەڵام بەوتەی سوپا سالاری پێشمەرگە ئەو گەریلایانە تەقەیان لە هێزەكانی پێشمەرگە كردوە و شەڕو پێكدادان رویداوە و لەئەنجامدا سێ گەریلا دەستبەسەركران و تائێستا چارەنوسیان نادیارە.

موراد قەرەیلان، ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە لەمیانی چاوپێكەوتنێكیدا بۆ ئاژانسی فورات نیوز رایگەیاند “چاوەڕوانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەن چارەنوسی ئەو گەریلایەیان ڕون بکاتەوە، کە لە خەلیفان هێرشکراوەتە سەریان”.

دەشڵێت “پەکەکە هیواداربوو، پارتی ئەگەر هاوکارییش نەکات، ئەوا بێلایەن بێت، بەڵام بەداخەوە بەوجۆرە نییە، و تا ئێستا لەبارەی خەلیفانەوە هیچ بەرەوپێشچونێک نییە، ئەو سێ گەریلایە ویستویانە بچنە مەتینا، ئەوان بەشاراوەیی و بەشەودا ڕێیان کردوە، تەنانەت بۆ ئەوەی کەس نەیانبینێت، بە ڕێگای سەرەکییدا نەڕۆشتون”.

بەوتەی قەرەیلان هێزێکی گەورەی تایبەت گەمارۆی ئەو سێ گەریلایەیان داوە و هێرشیان کردونەتە سەر، بەو شێوەیە شەڕ دروست بووە، ئەوەش كارێكی خراپە، کە کەسێک بچێتە ناوچەی کەسێکی تر و بەوجۆرە ڕوداوەکە دورست بوبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا