داوای هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمان دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ژمارەیەك لە پەرلەمانتاران لە فراكسیۆنە جیاوازەكانی پەرلەمانی كوردستان پێشنیازە یاسای هەمواری هەشتەمی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان پێشكەشی پەرلەمان دەكەن.

ئەو ئەندامانەی پەرلەمانەی كوردستان كە ژمارەیان 35 ئەندامی پەرلەمانە، لە نووسراوێكدا كە پێشكەشی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستانیان كردووە دەڵێن، ئێمە ژمارەی یاسایی ئەندامانی پەرلەمان، كە لە واژۆمانكردووە پێشنیازە یاسای (هەمواری هەشتەمی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان- عێراق) پێشكەش دەكەین، بە مەبەستی خستنە بەرنامەی كاری دانیشتنەكانی پەرلەمانەوە.

هەمواری یاساكە لە 26 ماددە پێكهاتووە، لە ماددەی دووەمدا هاتووە، هەرێمی كوردستان بەسەر چوار بازنەی هەڵبژاردن دابەشدەكرێت لەسەر بنەمای هەر پارێزگایەك بازنەیەكی هەڵبژاردن دەبێت، كە بازنەی هەولێر و سلێمانی و دهۆك و بازنەی هەڵەبجەیە.

دابەشكردنی كورسییە گشتییەكانی پەرلەمانیش بەسەر بازنەكانی هەڵبژاردندا بە گوێرەی ژمارەی دانیشتوانی هەر پارێزگایەك دەبێت، بە پێی دوا دابەشكاری هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ساڵی 2021، دەبێت ئەژمارەی دەنگەكانیش لە بازنەكانی هەڵبژاردندا بە شێوەی رێژەیی بكرێت و پاشماوەكەیان بۆ بەهێزترین پاشماوەكان بێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا