تەقینەوەیەک لە عێراق هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی دەکاتە ئامانج

پۆڵەتیک پرێس

سەرچاوە ئەمنییەکانی عێراق رایانگەیاند، بەیانی رۆژی هەینی، بەهۆی تەقینەوەیەکەوە کاروانێکی سەربازی سەر بە هێزەکانی هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی لە شاری سەماوە کراوەتە ئامانج.

سەرچاوە ئەمنییەکانی عێراق باسیان لەوە کرد، بۆمبێک لەسەر رێگای نێودەوڵەتی شاری سەماوە چێنراوە و بە کاروانی پاڵپشتی لۆجستی سەر بە هێزەکانی هاوپەیماناندا تەقیوەتەوە.

دواتر شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە تیایدا ئاماژەی بەوەکرد، بەهۆی تەقینەوەکەوە شۆفێری یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکانی کاروانە سەربازییەکە بریندار بووە.

مانگی ئەیلولی رابردوو، بەهەمان شێوە و لە باشوری پارێزگای سەڵاحەدین، کاروانێکی سەربازی گواستنەوەی کەلوپەلەکانی هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی بە بۆمبێکی چێنراو کرایە ئامانج.

بەدرێژایی ماوەی رابردوو، کاروانەکانی هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی و ئەو کۆمپانیایانەی گرێبەستیان لەگەڵیاندا هەیە، لە پایتەختی عێراق و پارێزگا و ناوچەکانی ناوەڕاست و خوارووی وڵاتەکە لەڕێی بۆمبی چێنراوەوە کراونەتە ئامانج.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا