فراكسیۆنی گۆڕان نابێت هیچ رێگریەك لەبەردەم دەستپێكردنەوەی دانیشتنەكانی پەرلەمان بمێنێ

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان راگەیەنراوێكی لەبارەی دۆخی پەرلەمانەوە بڵاوكردەوە و رایدەگەیەنێت؛ ئەركی پەرلەمانە پرسە گرنگە نیشتیمانیەكان چارەسەر بكات و هێز و فراكسیۆنە جیاوازەكان بێنێتە سەر مێزی گفتوگۆ.

لە راگەیەندراوەكەدا فراكسیۆنی گۆڕان رایگەیاند: هەركاتێك كێشە و ئاڵۆزی زیاد دەكات و مەترسیەكان و هەڕەشەكان زۆر دەبن لە جیاتی ئەوەی ئەو دامەزراوەیەی كە مەرجەعی سەرەكی چارەسەركردنی پرسە چارەنوسسازەكان و یاساییەكانە بۆ خۆی دەبێتە كۆسپێكی تر و گرفتێكی تر و پەرلەمان دەوەستێنرێت.

ئەوەشهاتووە، ئەركی پەرلەمانە پرسە گرنگە نیشتیمانیەكان چارەسەر بكات و هێز و فراكسیۆنە جیاوازەكان بێنێتە سەر مێزی گفتوگۆ ڕۆڵی نوێنەرایەتی و یاسایی و مەرجەعیەتی خۆی بگێڕێت وە هەستێ بە چارەسەركردنی كێشەكان بە تایبەتی ئەو گرفتانەی بنچینەی نیشتیمانیان هەیە بە سازانی نێوان لایەنە سیاسیەكان و بە گفتوگۆ چارەسەر بكرێت و پەلە بكرێت لە ڕێكەوتنی فراكسیۆن و لایەنە سیاسیەكان لەسەر هەمواری یاسای هەڵبژاردن و كاراكردنەوەی كۆمسیۆن.

ئاماژە بەوەشكراوە نابێت هیچ رێگریەك لەبەردەم دەستپێكردنەوەی دانیشتنەكانی پەرلەمان بمێنێ، پێویستە ڕێز لە ئیرادەی خەڵكی كوردستان بە هەموو ڕەنگە جیاوازەكانەوە بگیرێت نەك بە ویستی سەرۆكایەتی پەرلەمان یان بە ویستی حزبێك یان لایەنێك پەك بخرێت .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا