پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
رێکخراوی ڕێباز فاوندەیشن لە سەروبەندی کرانەوەی فۆرمی زانکۆلاین، هەڵدەستێت بە پڕکردنەوەی فۆرمی زانکۆلاین و پێدانی ڕێنمایی بە دەرچووانی پۆلی 12 ئامادەیی بێبەرامبەر.
ڕێخراوی ڕێباز فاوندەیشن رایگەیاند، لەلایەن کەسانی بەئەزموون و شارەزا لە بوارەکەدا و بەمەبەستی ئەوەی خوێندکاران بەشی دڵخوازی خۆیان بەپێی کۆنمرەی بەدەستهاتوو و بە باشترین شێوە هەڵبژێرن، هەڵدەستن بە پڕکردنەوەی فۆرمی زانکۆلاین و پێدانی ڕێنمایی بە دەرچووانی پۆلی 12 ئامادەیی بێبەرامبەر.
هاوکات، ئەمڕۆ 4ی تشرینی یەکەم، کۆتا رۆژە بۆ ناوتۆمار کردن و پێویستە بۆ سود وەرگرتن لەم دەرفەتە، خوێندکاران ئەم فۆرمەی خوارەوە پڕبکەنەوە، چونکە تەنیا ئەوانەی فۆرمەکە پڕدەکەنەوە سودمەند دەبن لەم دەرفەتە.