پۆڵه‌تیك پرێس:
هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) له‌میانی ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ چه‌كداره توندڕه‌وه‌كانی سه‌ر به‌توركیا، گورزێكی كاریگه‌ریان له‌و چه‌كدارانه‌دا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازیی له هێزه‌كانی سوریای دیموكرات ڕایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی 72 سه‌عاتی ڕابردو و له‌میانی ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی نێوان چه‌كدارانی سه‌ر به‌توركیا و هه‌سه‌ده، 10 چه‌كدار كوژراون.
هه‌سه‌ده ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، حه‌وت چه‌كداری توندڕه‌و له‌شه‌ڕه‌كاندا به دیلگیراون و ئێستا له‌ژێر ده‌ستی هه‌سه‌ده‌دان.
سه‌رچاوه سه‌ربازییه‌كه‌ی هه‌سه‌ده باسی له‌وه‌شكردووه، سێ شه‌ڕڤانی هه‌سه‌ده له ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی چه‌كداره توندڕه‌وه‌كانی سه‌ر به‌توركیا له‌گوندی “مه‌عله‌ق” شه‌هید بوون.
پێشتر ڕوسیا هه‌وڵیدا فشاربخاته سه‌ر هه‌سه‌ده بۆ ڕاده‌ستكردنی عه‌ین عیسا به ڕژێمی سوریا، به‌ڵام هه‌سه‌ده ئه‌و داوایه‌ی ڕه‌تكرده‌وه‌و بڕیاری به‌رگریكردنیداوه به‌رامبه‌ر له‌شكركێشی توركیا.