تەندروستی فەڵەستین: ژمارەی قوربانیان 55 هەزار کەسی تێپەڕاند

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین ڕایگەیاند، ژمارەی قوربانیانی کەرتی غەززە لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیل 55 هەزاری تێپەڕاند و %70ی قوربانییەکان ژن و منداڵن.

ئەمڕۆ شەممە2ی کانونی یەکەم، وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین ئاشکرایکرد،” ژمارەی شەهیدانی هێرشەکانی ئیسرائیل گەیشتە 15 هەزار و 207 کەس، هەروەها ژمارەی برینداربووانی مەدەنی بۆ 40 هەزار و 652 کەس بەرزبووەتەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، 280 کارمەندی تەندروستی لە ناوچە جیاجیاکانی کەرتی غەززە شەهیدبوون و %70ی قوربانیانی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە ژن و منداڵن.

ڕوونیکردەوە، لە شاری غەززە و باکوری غەززە زیاتر لە 800 هەزار کەس بەبێ خواردن و دەرمان ماونەتەوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا