پۆڵەتیک پرێس
بیرە نەوتێکی گەورە لە پارێزگای نەجەف دۆزراوەتەوەو بۆ ئەو مەبەستە بەرپرسانی ئەو پارێزگایە سەردانی بەغدای پایتەختیان کردووە.
لەبەیانێکدا لوئەی یاسری پارێزگاری نەجەف رایگەیاندووە کە لەناوچەی رەهبانی سەربە پارێزگای نەجەف بیرێکی گەورەی نەوتیان ئاشکراکردووەو پێدەچیت سامانێکی گەورەی سروشتی لێ بەرهەم بێت.
ئەو پارێزگارە ئەوەشی راگەیاندووە کە بۆ ئەو مەبەستە سەردانی بەغدای پایتەختیان کردووە بۆ ئەوەی گفتوگۆی چڕ لەگەڵ وەزیری نەوتی عیراق بکەن.
لەلایەی دیکەوە ئاماژەی بەوە کردووە کە دۆزینەوەی ئەو بیرە نەوتە دەکرێت سەرچاوەیەکی گەورەی داهاتی ئابووری بێت بۆ پارێزگای نەجەف و خزمەتکردنی زیاتری ناوچەکە.
عیراق وڵاتێک پڕ بەرهەمی سامانە سروشتیەکانەو تائێستاش زۆرێک لە داهات و ئابووری خۆی لەسەر دەرهێنان و فرۆشتنی نەوت بنیات دەنێت.