تویتەر هەژمارەكەی خامنەیی راگرت

پۆڵەتیك پرێس

بەهۆی هێرشكردنە سەر دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی پێشووی ئەمریكا، تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر هەژماری عەلی خامنەیی رابەری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێرانی راگرت.

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویكردەوە، ئەو رێكارەی تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر دوای ئەوە هاتووە كە خامنەیی وێنەی یاریزانێكی گۆڵفی بڵاوكردوەتەوە كە لە دۆناڵد ترەمپ دەچێت.

هاوكات خانمەیی لەگەڵا بڵاوكردنەوەی وێنەكەدا، بەڵێنی ئەوەیدا وە تۆڵەی كوژرانی قاسم سولەیمانی فەرماندەیی پێشووی سوپای قودسی وڵاتەكەی بكاتەوە بەوهۆیەشەوە هەژمارەكەی راگیراوە، چونكە پەیامی توندوتیژی لەخۆی گرتووە.

لەماوەی رابردوشدا تویتەر تویتێكی خامنەیی سڕییەوە كە تێیدا باسی لەوەكردبوو، ڤاكسینی وڵاتانی ئەمەریكا و بەریتانیا پشتی پێ نابەسترێت و ئامانج لێی پیسكردنی وڵاتانی دیكەیە.

لەلایەكی دیكەوە كۆمپانیای تویتەر سەرەڕای سڕینەوەی چەندین پۆستی ترەمپ هاوكات هەژمارەكەشی راگرت، ئەوەش بەهۆی بڵاوكردنەوەی پەیامی ناڕاست و توندو ئامێز.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا